رۆژی شەممە ـرێکەوتی 23\2\2019وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کەپێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محموود و نەهرۆ عاڵایی و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ بەڵین عبدللە هاوسەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ژمارەیەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ..
لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و عێراق باسی لێوەکرا و هەردوولا ڕاو دیدو بۆچوونی خۆیان تاوتوێ کرد .
لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا وەزعی هێزە چەپ و ئازایخوازەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و بڕیاردرا کە ئەو جۆرە کۆبوونەوانە لەنێوان هێزە چەپەکان بەردەوام بێت و فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی توانا و هێزەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان یەکبخرێت و تواناکانی چەپ و لەبەرەیەکی هاوبەش رێکبخرێت بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و بێ سەرەوبەری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای کوردستان .
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .