2 Comments

  1. 1

    فەتاح حەسەن

    ژن لە سیوشەش تابلۆی شیعرییدا

    -1-
    خۆشترین سات
    ئەو ساتانەن
    کە، باس لە جیهانی ژن دەکەم.
    -2 –
    سبەینان
    لەبری بتهۆڤن
    گوێبیستی ژنێک دەبم.
    -3-
    پەرچەمی ژن
    ئاڵای
    مەملەکەتی دڵمە.
    – 4-
    چەندین ساڵ بوو
    لە خودی خۆم بزر ببووم
    ژنێک هات و دۆزیمیەوە.
    – 5-
    ژنێک، پاسپۆرتەکەی دڕاندم و
    دڵی خۆی
    کردە پێناسەم.
    – 6-
    گڵۆپی ماڵەکەم بکوژێتەوە
    تابلۆی ژنێک
    هەڵدەواسم.
    – 7-
    چاوەکانم کز بوون، ئەوە هەورە؟
    یا، چارشێوی ژنە
    بە ئاسمانەوە؟
    – 8-
    مەیگێڕ واوە بڕۆ
    ئەمشەو،
    من بە بۆنی ژنێک مەستم.
    – 9-
    سۆمای چاوی من ژنێکە
    باران پرسی پێدەکات
    کەی ببارێ.
    – 10-
    نازی ژنێک، بۆ نەکێشم؟!
    کە (سۆز)ی
    کردۆتە گەردانە.
    – 11-
    وا هەستدەکەم
    چەقی بازنەی، بوون و نەبوون
    کەوا ژن بێ.
    – 12-
    تەپڵی شەڕ، هەرگیز
    بە پەنجەی ژن،
    لێنادرێ.
    – 13-
    باشترین تێشوو
    بۆ رێگەی دوور
    خەندەی ژنە.
    – 14-
    نیگای ژن،
    وەک مۆسیقا
    زمانێکی جیهانییە.
    – 15-
    بڵێی لە ژن میهرەبانتر
    لەسەر زەوی
    بوونی هەبێ؟
    – 16-
    ئاسەواری ژین نەمێنێ
    گەر ژن
    نەبێتە پەرستگای.
    – 17-
    دنیا بێ ژن
    وەرزی هیچە..
    کە کۆتایی وەرزەکانە.
    – 18-
    سەرنجڕاکێشانی ژنێک
    بەهێزترە
    لە هێزی کێشکردنی زەوی.
    – 19-
    چیا دەبێت:
    سەری نزمی بڵند بکا
    تا ماچ بکا، تەوێڵی بەرزی ژن.
    – 20-
    هەورەتریشقە
    دەنگی تووڕەبوونی ئاسمانە
    کە، زوڵم لە ژنێک دەکرێ.
    – 21-
    شەوی یەڵدا،
    شەوگاری بەهارە
    ئەو دەمەی ژن، هاودەمت بێ!
    – 22-
    گوڵ و خونچەش، گەر بپشکوێ
    بێ بوونی ژن
    بەهار نایە.
    – 23-
    گوڵ و رێحانە، ئیرەیی بە
    جوانیی و بۆنخۆشیی،
    ژن دەبەن.
    – 24-
    تۆ بڵێی فریشتە
    گرەوی جوانیی
    لە ژن بباتەوە ؟!
    – 25-
    لە ژن جوانتر
    ئەگەر هەبێ
    دەبێ ژن بێ.
    – 26-
    ئاوێنە
    روخساری خۆی
    لە چاوی ژنێکدا، دەبینێ.
    – 27-
    هەبێ و نەبێ
    تریفەی مانگەشەو
    بریسکەی چاوی ژنێکە.
    – 28-
    کانییە روونەکان
    ژنان
    تریفەیان بۆ دێنن.
    – 29-
    خۆر
    لەگەڵ چاوی ژنا هەڵدێ و
    بە کوشتنی ئاوا دەبێ.
    – 30-
    گەواڵە هەور
    کە ئەشکی ژنێک دەبینێ
    باران، لەباری خۆی دەبا.
    – 31-
    کە بەفر، دەبێت بە تەرزە
    پێش بارینی
    داوای بووردن، لە ژن دەکا.
    – 32-
    چاوم لێبوو
    رووبار ئاوی، خۆی خواردەوە
    تا بوار خۆشکا، بۆ پەڕینەوەی ژنێک.
    – 33-
    رووبار، دەڕژێتە ناو دەریا
    دەریا، دەڕژێتە ناو زەریا
    دوا هەواری، زەریاش، ژنە.
    – 34-
    هەر کەشتییەک
    کاپتنەکەی ژن بێ
    بە ئاسانیی، لەنگەر دەگرێ.
    – 35-
    چڵە گوڵەباخی ژن
    لەسەر گڵکۆ،
    لە رۆژی حەشرا، سیس دەبێ.
    – 36-
    بەهەشت، دەرگاوانی
    ئەگەر هەبێ
    دەبێ ژن بێ.
    ———-
    فەتاح حەسەن
    دانیمارك/ڤالبی

    Reply
  2. 2

    هێمن ئەمانی

    سڵاو هاوڕێیان ، ماندوو نەبن،
    بابەتێکم لەسەر ماڵپەڕەکەتان بینی بە ناوی کەمتەرخەمەکان لە وەرگێڕانی بارام. بەڵام ئەو وەرگێڕانە بە ڕادەیەکی بەرچاو لە وەرگێڕانی من نزیکە کە لە ساڵی ٢٠١٣ کردوومە.
    تکایە بەدواداچوونی بۆ بکەن، بە سووپاسەوە هێمن ئەمانی
    ئەوەش لینکی وەرگێڕانەکانی منە:
    https://gezize.wordpress.com/2013/03/15/%da%a9%db%95%d9%85%d8%aa%db%95%d8%b1%d8%ae%db%95%d9%85%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86/#more-407

    https://emrro.com/kemterxemekan.htm

    Reply

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *