رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٥\١١\٢٠١٧) وەفدێکی حزبی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مستەفا مولودی سکرتێی گشتی حزب وەفدێکی یاوەری سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لەدیدارێکی دۆستانەدا باردودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ئیران تاوتوێکرا و تیشک خرایە سەر دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە و جیهان و کاریگەری لەسەر خەڵکی کوردستان لە پارچە دابەشکراوەکانی کوردستاندا ..
تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە یەکریزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان بوو کە ئێستا کوردستان بە بارودۆخێکی ناسکدا تێپەڕ دەبێت ،لای خۆیانەوە حزبی دیموکراتی کوردستان دەستخۆشیان لە هەڵویستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە بێ گوێدابە بەرژەوەندی حزبی هەمیشە لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان پیشەنگ بووین ، لەکۆتاییدا وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران و جەخت لە کاری هاوبەش و پەینوەندی بەهێزیان کرایەوە .