ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری پێكده‌هێنن لەهەرێم
ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان زۆرترین رێژه‌ی بێكاری له‌هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن و ساڵ به‌ساڵ رێژه‌یان زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كه‌می هه‌لی كار له‌كه‌رتی تایبه‌تدا.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی وه‌ستاندووه، ئه‌وه‌ش لێشاوێك ده‌رچووی بێ كار هێشتووه‌ته‌وه‌و چاره‌نوسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژان سدیق بۆماوەی سێ ساڵە بەشی زمانی کوردی تەواو کردووە لە زانکۆی گەرمیان لەخوێندنگاکان بەشێوەی وانەبێژ وانەی بە خوێندکاران وتووهتەوە، بەڵام لە ئێستادا لە ماڵەوە دانیشتووه.
رۆژان بۆ خه‌ندان بەبێ هیواییەوە وتی “فێرخوازانی وڵاتی من گەیشتونەتە ئاستێک گەر دەخوێنن دانامەزرێ، گەر نەشخوێنن هەر دانامەزرێن، بەڵام خەمی نەخوێندنەکە گەورەترە، گەر بڕیارە چیتر دەرچووانی زانکۆ دانەمەزرێن با ئیتر لەوە زیاتریش دەروونی تاکی ئەم وڵاتە نەشێوێنن”.
وتیشی “ئێمە لەئاستی وڵاتانی پێشکەوتوودا نین هەتاوەکو بچین بەدوای کاری تردا بگەڕێین هەرخۆی چەندین کەرتی تایبەت داخراون بەهۆی بێ بودجەیی و بێ دەرامەتییەوە”.
له‌پاڵ دانهمهزراندندا، كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێمیش زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌و به‌سه‌دان شوێن داخراون، به‌هۆی كاریگه‌ری قه‌یرانی داراییه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌لی كاری له‌كه‌رتی تایبه‌ت كه‌مكردووه‌ته‌وه.
هەردی کەریم کە ئەمساڵ کۆتا قۆناغی خوێندنەیەتی لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، “من هیچ ئومێدێکم نییە کە دوای تەواوبوونی خوێندنەکەم دابمەزرێم”.
به‌و هۆیه‌وه هه‌ردی، لە ماوەی ئەم چوار ساڵەی خوێندنی زانکۆیدا هەوڵیداوە ڕۆژانە دوای تەواوبوونی زانکۆ، چا فرۆشتن بکاته کاری ڕۆژانەی خۆی و بژێوی ژیانی خۆی پێ دابین بکات.
هەردی بە نائومێدیەوە دەڵێت “من بەماندووبوونی ڕۆژانەی خۆم گەیشتومەتە ئەم قۆناغەو هەرگیز بیر لە دامەزراندن ناکەمەوە، چونکە پێش منیش چەندەها خوێندکار هەبوون کە خوێندنیان تەواو کردوەو دانەمەزراون، ئەمە بڕوای منە ئەگەر چاوەڕوانی دامەزراندن بکەین دەبێت هەر لەماڵەوە دابنیشین”.
دەربارەی دامەزراندنی ئەو خوێندکارانەی کە زانکۆ‌و پەیمانگا تەواو دەکەن، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم به خەندانی راگه‌یاند، بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەو پەسەند نەکردنی میلاک لە پەرلەمان بۆ ماوەی سێ ساڵە دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا نەبووە.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا رێژه‌ی بێكاری له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 14 یه.
ئه‌یوب سماقه‌یی مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان (ئه‌هلی و حكومی) تا ئێستا ناتوانن به‌پێی پێویست كادیری كارامه و لێهاتوو دروستبكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌شتوانن دروستی بكه‌ن ژماره‌یان زۆر كه‌مه و له‌گه‌ڵ خواستی بازاڕ ناگونجێن .
سماقه‌یی هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ جۆری پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، شێوازی خوێندن، كه‌می كاتژمێری پراكتیكی له‌سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان.
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه ده‌بێت زانكۆ و په‌یمانگاكان به ئه‌هلی و حكومیه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌شانه بكه‌ن كه بازاڕی كار پێویستی پێیه‌تی له‌وانه پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، نه‌ك بواری ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵناس و مێژوزان و كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فی.
به‌گوێره‌ی ئامار و داتاكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ساڵانه نزیكه‌ی 30 هه‌زار خوێندكار له‌زانكۆ و په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلییه‌كان، خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن ، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و خوێندكارانه هه‌لی كاركردنیان له كه‌رتی گشتی زۆر كه‌مه یاخود نییه.
سابیر عوسمان سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكاران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو خه‌ڵك زیاتر روو له كه‌رتی تایبه‌ت و كاری پیشه‌یی و كاری ئازاد ده‌كات، ئێستا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ن ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا لێی سودمه‌ند بوونه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی جگه له زمانی كوردی زمانی تر ده‌زانن.
وتیشی “به‌ڵام رێژه‌ی ده‌رچوان زیاتره له هه‌لی كار، زۆرجاریش خاوه‌نكاره‌كان به‌دوای كه‌سێك ئه‌گه‌ڕێن كه ئه‌زمون و شاره‌زایی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ست به‌كاركردن بكات، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی تره”.
له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ش سه‌نته‌ری به‌كارخستنی هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ده‌رچوان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار.
عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ندان باسی له‌وه‌كرد، خولی راهێنانی پیشه‌یی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئاره‌زوومه‌ندان، ئه‌گه‌ر ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا بێت یاخود دهرچوونهبێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی كار ئاماده بكرێت و له‌بازاڕی كار هه‌لی كاركردنیان بۆ بڕه‌خسێت.
خوله‌كان هه‌مو جۆره خولێكی پیشه‌یین، له‌وانه سارد كه‌ره‌وه، لكاندن، كاره‌بایی، دارتاشی، ده‌ستپێكردنی بزنس، گه‌شتوگوزار و بیناسازی .
عارف حیتۆ وتیشی “هه‌ركه‌سێك به‌دوای كار بگه‌ڕێت ده‌توانێت بێبه‌رامبه‌ر له‌و سه‌نته‌رانه خۆی ناونوس بكات، هاوكاریان ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، به‌ڵام ئه‌و هه‌لی كارانه‌ی ئێمه بۆیان ده‌دۆزینه‌وه زۆرجار له‌گه‌ڵ خواستی ده‌رچوان ناگونجێت، بۆیه هه‌ندێكیان ده‌ستبه‌كار ده‌بن و هه‌ندێكیشان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه”.
به‌پێی داتا‌و راپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2015 رێژه‌ی بێكاری 13,53% بووه، له‌و رێژه‌یه‌ش 16.82% كه‌متر له بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی و نه‌خوێنده‌وارن، 18.49% هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایین ، 13.61% خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی یان بنه‌ڕه‌تین ، 14,58% خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یین ، 36,49 خاوه‌نی بڕوانامه‌ی په‌یمانگا و سه‌رووترن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه زۆرینه‌ی رێژه‌ی بێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانن.
هیوا به‌رزنجی رۆژنامه‌نوسی ئابوری پێیوایه، تائێستا زۆرینه‌ی ده‌رچوان خولیای گه‌وره‌یان دامه‌زراندن و كاركردنه له كه‌رتی گشتی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی هاوبه‌شی ئیشتیراكی و سه‌رمایه‌داری حكومه‌تی هه‌رێم و به‌شێكیشی به‌هۆی سیاسه‌ته به‌ركاره‌كانی كوردستان كه زه‌مانه‌تی تاك له كه‌رتی گشتی زیاتر ده‌سته‌به‌ر كراوه تا كه‌رتی تایبه‌ت.
وتیشی “به‌ڵام له كه‌رتی حكومی ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كه بتوانن تیایدا دابمه‌زرێن ، تاكه چانسی ده‌رچوان كاركردنه له كه‌رتی تایبه‌ت”.
به‌رزنجی پێیوایه، كاركردنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له كه‌رتی تایبه‌ت په‌یوه‌ندی به‌پێگه‌یاندنی ده‌رچوانی زانكۆكان هه‌یه تاچه‌ند ئه‌و ده‌رچووانه خۆیان بۆ بازاڕی كار ئاماده‌كردووه، تا چه‌ند زانكۆ ئه‌و ده‌رچوانه‌ی بۆ بازاڕی كار ئاماده كردووه ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی زانكۆكان تاچه‌ند هاوكاره بۆ پێگه‌یاندنی ده‌ستی كاری لێهاتو و پێویست، قۆناغی دوای ئه‌وه‌ش پێویستیان به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ بڕه‌خسێندرێت.
“به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته وه‌ك پێویست نه‌ره‌خساوه بۆ ئاماده‌كردنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ بازاڕی كار به‌تایبه‌ت زانكۆ ئه‌هلیه‌كان”، هیوا به‌رزنجی وایوت.