لەگەڵ ئەوەی ئافرەت نیوەی کۆمەڵگان، لەهەمانکاتدا دەورێکی گرنگیان هەیە لە دروستکردنی خێزان، هەربۆیە پێویستی بە چاودێری و پارێزگاری و گرنگی پێدان هەیە بەشێوەی بەردەوام لەلایەن ئەو پیاوەی هاوبەش و هاوسەری ژیانیەتی.
لەسەر پیاو پێویستە هەندێک رێکار هەیە کە دەبێتە هۆی خۆشبەختی و حەوانەوەی دەروونی خانمەکەی و زیاتر هەست بە خۆشەویستی دەکات ئەنجامی بدات.
چەند هەنگاوێکی ئاسان دەکرێت پیاوان ئەنجامی بدەن بۆ دڵخۆشکردنی هاوسەرەکەی:
پیاهەڵدان و وەسفکردن ستایش کردن:
خۆشویستنی هاوسەرەکەی بەشێوەیەکی تایبەت، ستایشکردنی بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەبەردەم خەڵک، ئامە دڵخۆشی دەکات و زیاتر تۆی خۆشدەوێت.
پێدانی ئازادی:
پێدانی سەربەستی بۆ بەسەربردنی هەندێک کات لەگەل هاورێکانی و خێزانەکەی، یان رێگای بدە هیوایەت و بەهرەکانی ئەنجامبدات، بۆ نمونە ئارەزووی وەرزش یان بواری ئارایشت و جوانکاری دەکات.
نامەی سۆزداری:
دەبێت هەموو پیاوێک بەردەوام گوزارشت لەخۆشەویستی خۆی بکات بۆ هاوسەرەکەی، لەرێگەی نامەی سۆزداری بەنوسین بێت یاخود بەوتن.
چوونە دەرەوە پێکەوە:
زۆربەی خانمان لەدوای تەواوبوونی دەوام، حەزدەکەن لەگەڵ هەوسەرەکانیان بچنە دەرەوە بۆ نان خواردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، هەربۆیە دەکرێت هەندێکجار بانگێشتی خوانێکی رۆمانسی بکەیت لەدەرەوە.
گرنگیدان بەخەونەکانی:
ئافرەتان وەک پیاوان کۆمەلێک ئامانج و خەونیان هەیە، پێویستە لەسەر هاوسەرەکەی هاوکاری بکات بۆ هێنانەدی خەونەکانی.