لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا پزیشکێکی نه‌خۆشیه‌كانى ژنان و مناڵبوون باس لە پێنج جۆر پەردەی کچێنی دەکات و دەڵێت ، هه‌ندێك كچ هه‌یه له دایكده‌بن په‌رده‌ى كچێنیان نییه‌و هه‌ندێكى تریش به‌هۆى به‌ربوونه‌وه له‌شوێنى به‌رز په‌رده‌ى كچێنیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
دكتۆره نگین جافر، پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى ژنان و منداڵبوون، بە دواڕۆژی وتووە “بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى له‌وه هۆشیار بكه‌مه‌وه كه باسكردنى پرسى په‌رده‌ى كچێنى وه‌ك عه‌یبه نیشاندراوه و باسده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له رووى ته‌ندروستییه‌وه پرسێكى ئاساییه و پێویسته دایكان و باوكان شه‌رم له باسكردنى نه‌كه‌ن، بۆیه بهپێویستمزانى له‌م گرته ڤیدیۆیه و له داهاتووش ته‌واوى ئه‌م بابه‌ته روونبكه‌مه‌وه“.