چی روده‌دات دوای داعش؟ پێم ده‌ڵێن: له‌سه‌رخۆبه داعش كۆتایی نه‌هاتوه، ئه‌مه راسته، به‌ڵام كۆتایی سته‌می داعش نزیكه. ئه‌وه‌تا له گیان سپاردندایه له عێراق. هه‌مان چاره‌نوسیشی ده‌بێت له سوریا. هیوادارم ئومێدهكانم پێش واقیعه تاڵه‌كه نه‌خه‌م، من پێموایه تیرۆر ده‌رچونه له قاعیده نه‌ك به‌شێك بێت لێی. هێزه‌كانی عێراق‌و میلیشیا لۆكالهكان رۆژهه‌ڵاتی موسڵیان رزگاركرد، ئێستاش به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی به‌شی رۆئاوای. قسه‌كردن له‌سه‌ر جه‌نگ به‌جێده‌هێڵم بۆ ژهنهراڵهكانو قسه له‌سه‌ر شتێك ده‌كه‌م كه ده‌یزانم، دوا هه‌واڵ له‌سه‌ر موسڵ دۆزینه‌وه‌ی چاڵێكه تیرۆرستان لاشه‌ی قوربانیه‌كانی ده‌ستیان لێ فڕێداوه، خه‌مڵاندنه‌كان باس له هه‌زاره‌ها قوربانی ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ژماره ناده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگیره ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ زیاتر له (10) هه‌زار لاشه‌ی پیاو ژن‌و منداڵی ئاشكرا كرد. گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ هه‌بو (1700) لاشه‌ی كه‌مپێكی سه‌ربازی تیابو، پێش (3) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
گروپی چاودێرێكردنی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ به‌ته‌نها له باكوری عێراق هه‌یه، یه‌كێك له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ناوی خهفسهیه كه هه‌زاره‌ها لاشه‌ی تیادایه.
باس له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی تیرۆری دژ به ئێزدیه‌كان له‌بیركه‌م، ئه‌و تایه‌فه بچوكه داخراوه كه داعشه‌كان به سه‌دان له پیاوه‌كانیان كوشتن‌و كچ بچوكهكانو ژنه‌كانیشیان به كه‌نیزه‌ك برد.
هیچ تاوانێك نه‌ما، تیرۆرستان نه‌یكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می تهتهرا بژین نه‌ك سه‌ده‌ی (21)، نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیر به‌ده‌ر نه‌بو له‌و وێرانكاریه، ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ته به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان. ئێستا نزیكه‌ی (400) منداڵی نه‌خۆش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌و پزیشكه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، سڵاو له مرۆڤدۆستیان.
له ژیانمدا سه‌ردانی به‌غدام نه‌كردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م رۆژه‌وه دژی رژێمی سه‌دام بوم، هاوڕێ نزیكه‌كانیشم كورده‌كانی كوردستان بون، پشتگیری ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌م له ئێران‌و عێراق‌و توركیا واته من له‌گه‌ڵیاندام دژ به شه‌ڕی ئه‌ردۆغان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بو گه‌ر توندڕه‌وی سوڵتان ئه‌ردۆغان نه‌بوایه.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پرسی ئه‌منی له عێراق، دوا لێدوانی فه‌رمی هێزه‌كانی عێراق له موسڵ ئه‌وه‌یه كه كۆنتڕۆڵی به‌شێكی رۆژئاوایان كردوه، واته گه‌ڕەكه كۆنه‌كانی شاره‌كه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا داعش تێكده‌شكێنێت.
دو دۆخی سیاسی كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق، سوربونی دۆناڵد ترەمپ له‌سه‌ر فه‌رماندان به هێرشی ئاسمانی بۆ تێكشكاندنی داعش له عێراق‌و سوریا، ره‌نگه ئه‌مه ئامانجی راسته‌قینه‌ی تره‌مپ بێت، به‌ڵام پێموایه ئامانجی ئه‌وه‌یه جێگره‌وه‌ی ئێران بێت له عێراق بۆ دزینی نه‌وته‌كه‌ی. دوه‌م، سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ریاز و دانوستان كه ره‌نگه دروستبونی ئه‌نجومه‌نێكی هاریكاری لێبكه‌وێته‌وه له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا، كردنه‌وه‌ی خاڵه سنوریه‌كانی نێوانیان‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان، ئه‌م كاره سودی هه‌یه بۆ عێراق‌و سعودیه‌و هه‌مو وڵاتانی كه‌نداو. هیوادارم هه‌ردولا فۆكه‌س بكه‌نه‌سه‌ر كاری هاوبهشو به‌رده‌وامبن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سعودیه هیچ ته‌ماعێكی له عێراقدا نیه به‌ڵام ئه‌وانی دیكه هه‌یانه.
جیهاد خازن
لەعەرەبییەوە/ كۆرال نوری
سەرچاوە/ رۆژنامه‌ی حه‌یات