فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “هه‌په‌گه” رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانن ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش بكاته‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا “هه‌رێمی كوردستان”، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “له‌و هه‌رێمانه‌دا شه‌ڕ له نێوان ئێمه و داگیركه‌راندا دژوار ده‌بێت”.
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له چاوپێكهوتنێمدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی كوردستان، وتی: “چاوه‌ڕوانین ده‌وڵه‌تی تورك پاش هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی، روو له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بكات و له‌و هه‌رێمانه‌دا شه‌ڕ له نێوان ئێمه و داگیركه‌راندا دژوار ده‌بێت”.
وتیشی: “له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی داگیركه‌ران زیادی كردووه و هۆكاری ئه‌م هێرشانه‌ش ئه‌وه‌یه كه پلانی زستانه‌ی ئاكه‌په و مه‌هه‌په پوچه‌ڵ بووه‌وه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له باكووری كوردستان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، له مه‌یدانی سیاسی نه‌یانتوانی هیچ كه‌سێك ته‌سلیم بكه‌ن، هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاواش بێ ئه‌نجام بوون”.
موڕاد قه‌ره‌یڵان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو تێكشكانانه له رای گشتی بشارنه‌وه، داگیركاری تورك هێرشه ئاسمانییه‌كانی زیاتر كرد، ئاكه‌په و مه‌هه‌په بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌م رێبازانه له ریفراندۆمدا سه‌ركه‌وتوو بن”.
موڕاد قه‌ره‌یڵان كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “هه‌په‌گه”یه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له چاپه‌مه‌نی توركدا بڵاو ده‌بێته‌وه، به ته‌واوی ناڕاسته و له هێرشه‌كانی ئه‌م سێ رۆژه‌ی رابردوودا چوار گه‌ریلا شه‌هید بوون”.
قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شی وت: “له هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا له نێوان ئێمه و داگیركه‌ری توركدا شه‌ڕ گه‌وره ده‌بێت، شه‌ڕی هه‌ره مه‌زنی ئێمه له‌و مه‌یدانانه‌دا رووده‌دات”.
وتیشی: “ئێمه هۆشیاری ده‌ده‌ین، با هیچ كه‌سێك نه‌بێته هاوكار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه قرێژهكانی داگیركه‌ری تورك، ئێمه جاشه‌كانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌بنه رێنیشانده‌ری سه‌ربازه‌كان و نه‌بنه هۆكاری كوشتنی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له، هیچ كه‌سێك بۆ پاره شه‌ره‌فی خۆی نه‌فرۆشێت، هه‌مووان بێ گومان بن كه ئێمه فیداكارانه ئه‌م تێكۆشانه سه‌رده‌خه‌ین”.
لێدوانه‌كه‌ی موڕاد قه‌ره‌یڵان دوای ئه‌وه دێت كه میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، مه‌سعود بارزانی له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته توركیا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه كه “بڕیاره مه‌سعود بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆببنه‌وه و هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی په‌یوه‌ندی توركیا و هه‌رێمی كوردستان، موسڵ، ته‌له‌عفه‌ر، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رێكخراوی داعش و پرسی شنگال تاووتوێ بكات.