روژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠١٧/١/٥ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌رێزان (به‌همه‌ن حسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زەحمەتکێشان و هه‌ریه‌ك له (بێکه‌س قادر و دلزار عبدللە و گۆران جلال ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری ) سه‌ردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و له‌لایه‌ن هاورێ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێ نەهرۆ جلال ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و رێدار كانبی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن پێشوازییان لێ‌کرا .
له‌و دیداره‌دا باس له ره‌وشی سیاسی و دوایین ئاڵوگۆڕ و پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و هەردوولا بە ووردی دید و بۆچوونی خۆیان لەمەڕ رووداو و پێشهاتەکان خستەڕوو ، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە باس لە هێز و پارتە چەپەکانی باشوری کوردستان کرا کە پێویستە لە پرسە نەوەیی و نیشتیمانی و هەموو ئەو پرس و کەیسانەی پەیوەندی بە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان هەیە هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت ، هەروەها وەزعیەت و گوزەرانی خەڵک و ئەو قەیرانە سەختەی بەرۆکی هاوڵاتیانی گرتووە یەکێک بوو لە قسە و باسەکانیتری وەفی هەردوولا .
لە کۆتاییدا وەفدی میوان بە گەرمی بەرێکران .